ئەمڕۆ زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 8 نمایش دەکرێن – کەی ئای تی ئێن

مۆبایل و تابلێت
14, نیسان 2020

ئەمڕۆ کۆتایی بە دەنگۆ و دزەپێکراوە دوور و درێژەکان دێن و لە کۆتایدا زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 8 نمایش دەکرێن.

لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای OnePlus ئاشکرای کرد کە لە ئەمڕۆدا، 14 ـی نیسان، لە کاتژمێر 6:00 ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر لە ڕێگەی پەخشێکی ڕاستەوخۆوە لە کەناڵی یوتیوب و ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە، زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 8 نمایش دەکات.

هەوادارانی OnePlus بە تامەزرۆوە چاوەڕێی زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 8 ـن، چونکە بۆ یەکەمجار پشتگیری لە بارگاویکردنی بێوایەر دەکەن و خاوەن بڕوانامەی IP68 دەبن بۆ بەرگری لە بەرانبەر ئاو و تۆز، کە تاوەکو ئێستا هیچکام لە مۆبایلەکانی کۆمپانیاکە خاوەن ئەو دوو تایبەتمەندییە نەبوون.

دەگوترێت مۆبایلەکانی OnePlus 8 خاوەن ڕوونمایەک دەبن بە قەبارەی 6.55 ئینج بە ڕوونی +FHD و بە خێرایی 90 گێگاهێرتز، لە ژێر ڕوونماکەیاندا خاوەن چاڵ دەبن و کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر دەکرێت.

لە پشتەوە، OnePlus 8 خاوەن 3 کامێرا دەبێت بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ، OnePlus 8 Pro خاوەن کامێرایەکی زیاتر دەبێت بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ.

لە ناوەوە، سەرجەم مۆبایلەکان پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 865 5G ـیان لەسەر جێگیر دەبن و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن، وە خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایت و پاتری (4,300 ملی ئەمپێر بۆ OnePlus 8 و 4,500 ملی ئەمپێر بۆ OnePlus 8 Pro) دەبن.

ڕێندەری دزەپێکراوی OnePlus 8:

ڕێندەری دزەپێکراوی OnePlus 8 Pro:

چۆنیەتی سەیرکردنی پەخشە ڕاستەوخۆیەکەی نمایشکردنی مۆبایلەکان:

ئەم ئێوارەیە کەی ئای تی ئێنیش کۆنگرەکەتان بە زمانی کوردی و لە ڕێگەی پۆستەوە لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکی خۆیەوە بۆ دەگوازێتەوە، چاوەڕوان بن!

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی سیستەمی وەگەڕخەری JingOS وەک یەکەمین سیستەمی وەگەڕخەری دابەشکراوەکانی Linux لە چین نمایش کرا

سیستەمی وەگەرخەر 18, كانونی دووه‌م 2021 هەوڵەکانی ئەپڵ بۆ جیاکردنەوەی ڕیزەکانی ئایپاد لەگەڵ سیستەمێکی وەگەڕخەری …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *