مۆبایلی Oppo Ace 2 بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و 4 کامێرا و بارگاویکردنی خێرای بێوایەری 40 واتی ڕاگەیاندرا

ئۆپۆ
13, نیسان 2020

ئەمڕۆ کۆمپانیای Oppo ـی چینی یەکەمین مۆبایلی پشتگیر لە بارگاویکردنی بێوایەری خۆی بە ناوی Oppo Ace 2 بە هەبوونی پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و 4 کامێراوە ڕاگەیاند.

کۆمپانیای Oppo ڕووی لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بارگاویکردنی بێوایەری AirVOOC کرد بۆ مۆبایلەکانی خۆی و مۆبایلی Oppo Ace 2 ـش بووە یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکە بە خاوەن تایبەتمەندییەکەوە. مۆبایلی نوێی Oppo Ace 2 وەکو مۆبایلی Oppo Find X2 Pro قەشەنگ نییە، وە تایبەتمەندییەکانیشی بە بەراورد بە Oppo Find X2 Pro هێندە بەرز نییە.

مۆبایلی Oppo Ace 2 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری OLED و بە ڕوونی +FHD و خێرایی نوێبوونەوەی 90 هێرتز، لە ژێر ڕوونماکەی خاوەن چاڵە و کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە و هەستەوەری پەنجەمۆریش لە ژێر ڕوونماکەیدا بوونی هەیە. لە پشتەوە خاوەن بازنەیەکە کە 4 دانە کامێرای بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە.

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری 7 نانۆمەتری Snapdragon 865 ـی لەسەر جێگیر کراوە، بەمەش پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایتی جۆری LPPDR5 و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایتی جۆری UFS 3.0 ـە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر، کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای بارگاویکردنی خێرای بە وایەری SuperVOOC 2.0 بە توانای 65 وات و بێوایەری خێرای AirVOOC بە توانای 40 وات دەکات. مۆبایلەکە لە ڕێگەی بارگاویکردنەوەی بێوایەری خێرا بە 56 خولەک لە 0% تاوەکو 100% بارگاوی دەبێتەوە.

هەروەها Oppo بارگاویکەرەوەیەکی بێوایەری تایبەت بە مۆبایلەکە بە نرخی 35$ بەردەست دەکات، کە بە تەنها لەگەڵ مۆبایلی Oppo Ace 2 کار دەکات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Oppo Ace 2:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.55 ئینج.
    • جۆر: OLED.
    • وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
    • خێرایی: 90 هێرتز
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (+Qualcomm Snapdragon 865 (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 650.
  • ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.6 میلیمەتر.
  • کێش: 186 گرام.
  • پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەری خێرای Super VOOC 2.0 بە توانای 65 وات و بێوایەری خێرای AirVOOC بە توانای 40 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
    • سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth.
    • چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری Depth.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: خۆڵەمێشی – زیوی – پەمەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری ColorOS 7.1 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 20 ـی نیسان.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 565$.

نرخەکان

  • ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایتی: 565$.
  • ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 256 گێگابایتی: 625$.
  • ڕامی 12 گێگابایتی و بیرگەی 256 گێگابایتی: 650$.

وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار لە بازاڕەکانی چین بەردەست دەکرێت بۆ کڕین. ڕێکەوتی بەردەستکردنی لە بازاڕی وڵاتانی دیکەدا نەزاندراوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بۆچی ڕەنگە نوێکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکەت بۆ Android 11 بیرۆکەیەکی باش نەبێت لە ئێستادا؟

ئەندرۆید 25, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەگەر تۆ تامەزرۆیی بۆ ئەوەی سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ دواین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *