Breaking News

لەمەودوا Windows 10 پشتگیری لە گواستنەوەی پەڕگەکان بە شێوەی بێوایەر دەکات لە مۆبایلەکانی سامسۆنگدا

سامسۆنگ
13, نیسان 2020

باوترین ڕێگەی گواستنەوەی پەڕگەکان لە کۆمپیوتەرەوە بۆ مۆبایلەکانەوە، لە ڕێگەی کەیبڵ یان ئیمەیڵ یان ئەپێکی نامەبەرەوەیە، بەڵام مایکرۆسۆفت و سامسۆنگ دەیانەوێت گۆڕانکاری لەم شێوازەدا بکەن و ڕێگەیەکی باشتریان لایە.

بە پێی پێگەی SamMobile بێت، دواین وەشانی Windows 10 Insider ڕێگە بە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی سامسۆنگ دەدات کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی وایفاییەوە پەڕگەکان لە کۆمپیوتەرەکانیانەوە بگوازنەوە بۆ مۆبایلەکانیان. کردارەکە لە ڕێگەی ئەپی Your Phone ـی مایکرۆسۆفتەوە لە کۆمپیوتەردا ئەنجام دەدرێت و بە دیاریکردنی پەڕگەکان و هەڵگرتنیان بۆ سەر ئەپەکە، ڕاستەوخۆ پەڕگەکان دەنێردرێن بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ.

بەڵام ئەم تایبەتمەندییە سنووردارە، بۆ نموونە تەنها دەتوانیت قەبارەی پەڕگەی تاوەکو 512 مێگابایت بنێریت، هەروەها تەنها ناردنی 100 پەڕگە بە جارێک ڕێگەپێدراوە. وە پێویستە کۆمپیوتەر و مۆبایلە سامسۆنگەکەت لەسەر یەک وایفای پەیوەست ببن و تایبەتمەندییەکە تەنها پشتگیری لەو مۆبایلانەی سامسۆنگ دەکات کە خاوەن تایبەتمەندی Samsung Link Windows 1.5 و زیاترن، بەمەش پشتگیری لە سەرجەم مۆبایلەکانی سامسۆنگ ناکات.

ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بە تەنها لە دواین وەشانی تاقیکاری Windows 10 بەردەستە و چاوەڕوان دەکرێت لە وەشانی داهاتووی گشتی سیستەمەکەدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکرێت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

ئەپڵ لە وڵاتی فەرەنسا پێویستە ئایفۆن 12 بە بیستۆکەوە بفرۆشێت – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ 17, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەپڵ چەند ڕۆژێک لەمەو بەر زنجیرەی ئایفۆن 12 ڕاگەیاند، بەڵام …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *