ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ خاوەن چوارچێوەی تەخت و نۆچێکی بچووکتر دەبن – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ
13, نیسان 2020

پێگەی Bloomberg لە نوێترین ڕاپۆرتیدا دیزاین و تایبەتمەندییەکانی ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی ئەمساڵی ئەپڵی ئاشکرا کردووە، کە لە نێویدا ئایفۆنە نوێیەکان بوونیان هەن.

پێگەکە دەڵێت هەردوو جۆرە iPhone Pro نوێیەکانی ئەمساڵ لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرا و هەستەوەرێک دەبن بە ناوی LIDAR 3D، کە بۆ یەکەمجار لە نەوەی چوارەمی iPad Pro ـدا بەکارهێندرا. پێشتر دزەپێکراوێک جەختی لەسەر هەمان شت کردبووەوە. بەڵام Bloomberg ڕوونی نەکردووەتەوە کە شێوازی ڕێکخستنی کامێراکانی پشتەوە لە دوای زیادکردنی ئەو هەستەوەرە چۆن دەبن. وە پێگەکە دەڵێت 2 دانە ئایفۆنی دووانە کامێرایی ئاست مامناوەند جێگەی iPhone 11 دەگرنەوە لە ئەمساڵدا.

هەروەها ڕاپۆرتەکە دەڵێت قەبارە گەورەترین iPhone Pro ـی ئەمساڵ، کە پێدەچێت iPhone 12 Pro Max بێت، خاوەن ڕوونمایەکی گەورەتر دەبێت لە iPhone 11 Pro Max ـی ئێستا و نۆچەکەی بچووکتر دەکرێتەوە. وە چوارچێوەکانی هەردوو iPhone Pro نوێیەکان تەخت دەبن، هاوشێوەی iPhone 4 و iPad Pro.

لە کۆتایدا، Bloomberg دەڵێت پێشبینی دەکرێت لە ئەمساڵدا ئەپڵ بڵندگۆیەکی نوێی HomePod بە قەبارەیەکی بچووکتر و نرخی کەمترەوە ڕابگەیەنێت، لە پاڵ ڕاگەیاندنی MacBook Pro ـێکی نوێ بە قەبارەی 14 ئینج و تەختەکلیلی مەقەستییەوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی Poco M3 بە پاتری قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

شاومی 24, تشرینی دووه‌م 2020 ئەمڕۆ لقی سەربەخۆی کۆمپانیای شاومی (پۆکۆ) سێیەمین نەوەی لە زنجیرەی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *