کۆمپانیای Fiat Chrysler زیاتر لە 365,000 ئۆتۆمبێل دەکشێنێتەوە بە هۆی هەبوونی کێشەی کامێرای پشتەوە

ئۆتۆمبێل
11, نیسان 2020

کۆمپانیای Fiat Chrysler ڕایگەیاند کە زیاتر لە 365,000 ئۆتۆمبێل لە باکووری ئەمریکا دەکشێنێتەوە بە هۆی ئەوەی کە کێشەی کامێرای پشتەوەیان تێدا دۆزراونەتەوە.

کێشەی کامێرای پشتەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە جۆرێکە کە هەندێک جار بۆ ماوەی زیاتر لە 10 چرکە کامێرا بە نیشاندراوی دەمێنێتەوە لە کاتی گێڕ گۆڕین. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بێئاگان لەوەی ئاخۆ هیچ ڕووداو و پێکدادانێک بە هۆی ئەو کێشەیەوە لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا ڕووی داوە یاخود نا.

ئەو 365,000 ئۆتۆمبێلەی Fiat Chrysler کە ئەو کێشەیەیان هەن، بریتین لە مۆدێلەکانی 2019 و 2020 ـی پیکئەپی Ram و Chrysler Pacifica و Dodge Durango و Jeep Grand Cherokee و Jeep Wrangler، لەگەڵ Jeep Renegade ـی ڕوونما 8.4 ئینجی و 12 ئینجی، وە تەنانەت مۆدێلی 2019 ـی Dodge Challenger و مۆدێلی 2020 ـی Jeep Gladiator و Jeep Cherokee.

کڕیارانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەو کێشەیە ئاگادار دەکرێنەوە و لە ڕێگەی ڕەوانەکردنی نوێکاری سیستەمەوە یاخود لە لایەن مامەڵەکارەکانیانەوە چارەسەری کێشەکەیان بۆ دەکرێت. هەرچی دەربارەی ئەوانەشی کە هێشتا نەفرۆشراون، ڕاستەوخۆ دەگەڕێندرێنەوە بۆ کۆمپانیای Fiat Chrysler بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە.

لە ساڵی 2018 ـەوە هەبوونی کامێرای پشتەوە کراوە بە یاسا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پێویستە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی ناوچەکە خاوەن کامێرای پشتەوە ببن بە مەبەستی سەلامەتی.

About ماکوان بەرزان

Check Also

وەشانی تاقیکاری خزمەتگوزاری xCloud لەم هەفتەدا بۆ سیستەمی iOS و کۆمپیوتەر ڕادەگەیەنرێت

مایکرۆسۆفت 19, نیسان 2021     بە فەرمی وەشانی تاقیکاری خزمەتگوزاری xCloudـی Xbox بۆ کۆمپیوتەر …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *