ئەپڵ بۆ ماوەیەکی کاتی ژمارەیەک زنجیرەی نێو خزمەتگوزاری +Apple TV دەکات بە خۆڕایی

ئەپڵ
10, نیسان 2020

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە ژمارەیەک زنجیرەی دیاریکراوی نێو خزمەتگوزاری پەخشکەری +Apple TV دەکات بە خۆڕایی، وەکو هاندانێک بۆ مانەوەی خەڵکی لە ماڵەوە لە کاتی ئەم کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا.

لە جیاتی بە خۆڕایی کردنی بەژداربوونی خزمەتگوزاری +Apple TV، ئەپڵ ژمارەیەک زنجیرەی تەلەفزیۆنی نایابی تۆڕەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی کردە خۆڕایی لە ئەمریکا و سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە خزمەتگوزارییەکەی تێدا بەردەستە. ئەمانە لیستی زنجیرەکان و کورتەکانیانە:

  • The Elephant Queen: زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی ئاژەڵە کێوییەکان لە لایەن Chiwetel Ejiofor.
  • Little America: دەربارەی ژیانی پەنابەرایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
  • Servant: چیرۆکێکی هەست بزوێن لە لایەن M. Night Shymalan.
  • For All Mankind: دەرخستنی ئەگەرەکان گەر پێشبڕکێی چوونە بۆشایی ئاسمان بەردەوامی هەبووایە.
  • Dickinson: سنووردارکردنەکانی خێزان و کۆمەڵگە، لە ڕۆڵگێڕانی Hailee Steinfeld.
  • Helpsters: تایبەت بە منداڵان کە چۆن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
  • Ghostwriter: دووبارە بنیادنانەوەی زنجیرەی Ghostwriter لە ساڵی 1992.
  • Snoopy in Space: ئەرکی چوونە بۆشایی ئاسمان لە لایەن Snoopy.

وا بڕیارە لە سبەینێ (11-4) زنجیرە ناوبراوەکانی سەرەوە بۆ ماوەیەکی کاتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە خزمەتگوزاری +Apple TV ـی تێدا بەردەستە، بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەران بەردەست بکرێن.

بەمەش ئەپڵ چووە پاڵ کۆمپانیاکانی HBO و AMC و ئەوانی دیکە بۆ بە خۆڕایی کردنی بەشێک لە بەرهەمە سینەماییەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی وەکو هاندان بۆ مانەوە لە ماڵەوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بۆچی ڕەنگە نوێکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکەت بۆ Android 11 بیرۆکەیەکی باش نەبێت لە ئێستادا؟

ئەندرۆید 25, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەگەر تۆ تامەزرۆیی بۆ ئەوەی سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ دواین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *