Breaking News

سۆنی کۆنتڕۆڵی نوێی DualSense ـی بۆ PlayStation 5 ئاشکرا کرد – کەی ئای تی ئێن

سۆنی
7, نیسان 2020

تاوەکو ئێستا کۆمپانیای سۆنی شێوەی سەکۆی نوێی PlayStation 5 ـی ئاشکرا نەکردوو و نازانین شێوەی چۆنە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر، کۆمپانیا ژاپۆنییەکە کۆنتڕۆڵی سەکۆیە نوێیەکەی ئاشکرا کرد.

کۆنتڕۆڵە نوێیەکەی سەکۆی نوێی PlayStation 5 ناوی DualSense ـە و دیزاینی تەواو جیاوازە لە کۆنتڕۆڵی سەکۆی PlayStation 4، کە ئەمە بە گەورەترین گۆڕانکاری لە دیزاینی کۆنتڕۆڵی سەکۆیەکە هەژمار دەکرێت لە 25 ساڵی ڕابردوودا.

لە پاڵ دیزاینە جیاوازەکەیەوە، خاوەن تایبەتمەندی نوێشە؛ خاوەن تایبەتمەندی کورتە هەززەی Haptic Feedback ـە، کە دەبێتە جێگرەوەی تەکنەلۆژیای کۆنی ڕومبەڵە تایبەت بە درووستکردنی هەززە. وە خاوەن دوگمە پەلەپیتکە نوێیەکانی “Adaptive Triggers” ـە کە بەرگری دوگمە ناوبراوەکان بۆ یارییە جیاوازەکان دەگونجێنێت.

وە بۆ یەکەمجار، وەرگر (مایکرۆفۆن) ـێکی یەکخراو بوونی هەیە لە پاڵ دەرچەی USB-C ـەوە.

نوێ دەکرێتەوە…

About ماکوان بەرزان

Check Also

هەردوو ئێکس بۆکسە نوێیەکە ژمارەیەکی پێوانەیی فرۆشتن دەشکێنن لە بەریتانیا

مایکرۆسۆفت 15, تشرینی دووه‌م 2020 بە پێی وتەی ئەو نووسەرانەی لە VGC کار دەکەن، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *