تاوەکو ساڵی داهاتوو مایکرۆسۆفت سەرجەم کۆنگرەکانی خۆی بە شێوەی سەرهێڵی ئەنجام دەدات

مایکرۆسۆفت
7, نیسان 2020

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی ڕایگەیاند کە لە پلانیاندایە تاوەکو مانگی تەمووزی ساڵی داهاتوو، سەرجەم بۆنە و کۆنگرەکانیان بە شێوەی سەرهێڵی و دیجیتاڵی ئەنجام بدەن بە هۆی کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

پێشتر کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە کۆنگرەی Build 2020 بۆ ئەمساڵ بە شێوەی سەرهێڵی بەڕێوە دەچێت، ئەمەش بووە ڕێگە خۆشکەر بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە بڕیار بدات تاوەکو سەرجەم کۆنگرە و بۆنەکانی دیکەی تاوەکو ساڵی داهاتوو بە هەمان شێوە ئەنجام بدات.

ئەمە مانای وایە کە هەریەکە لە کۆنگرەکانی Computex 2020 و Microsoft Ignite لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، وە Build 2021 لە مانگی مایسی ساڵی داهاتوو بە شێوەی سەرهێڵی بەڕێوە دەچن. هەروەها بەژداریکردنی کۆمپانیاکە لە پێشانگەی CES 2021 ـی ساڵی داهاتوو زۆر لاواز دەبێت (ئەگەر پێشانگەکە بەڕێوە بچێت).

لە ئێستادا کۆمپانیاکە پشتی تەواو بە تۆڕی Microsoft Teams ـی خۆی دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە دیجیتاڵییەکانی خۆی لەم کاتەی کە کارمەندەکان لە ماڵەوە کار دەکەن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی Poco M3 بە پاتری قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

شاومی 24, تشرینی دووه‌م 2020 ئەمڕۆ لقی سەربەخۆی کۆمپانیای شاومی (پۆکۆ) سێیەمین نەوەی لە زنجیرەی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *