بە پێچەوانەی کۆمپانیاکانی دیکە، داهاتی سامسۆنگ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ زیادی کردووە

سامسۆنگ
7, نیسان 2020

سەرجەم کۆمپانیا و کەرتە بازرگانییەکانی دیکە دەناڵێنن بە دەست قەیرانی داهاتی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرۆکیانی گرتووە، بەڵام دۆخەکە بۆ سامسۆنگ پێچەوانەیە و جێگەی ئومێدە بۆ کۆمپانیاکە.

کۆمپانیای Samsung Electronics ـی کۆری لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی لە ئەمڕۆدا داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی خۆی ئاشکرا کرد. کۆمپانیا کۆرییەکە لە یەکەمین چارەکی ئەمساڵدا بە نزیکەیی 44.9 ملیار دۆلاری بەدەست هێناوە، کە ئەم داهاتە بە ڕێژەی 5% زیاترە لە چاو هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو. هەروەها داهاتی کارکردنی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 3% گەشەی بە خۆیەوە بینیوە و بڕی 5.23 ملیار دۆلار بووە.

جێگەی باسە تەنانەت مانگی ڕابردووش داهاتی کۆمپانیاکە دابەزینی بە خۆیەوە نەبینیبوو. پێگەی CNBC ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیاکە بایەخدانی بە درووستکردنی چیپەکان لە هەموو کات زیاتر بووە و تەنانەت پڕۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوە چووە، لە کاتێکدا کە زۆرینەی کارمەندەکان لە ماڵەوە کار دەکەن.

بێگومان، پێناچێت دۆخی سامسۆنگ لە هەموو کەرتەکاندا باش بووبێت لە ڕووی پەیداکردنی داهاتەوە، هەر بۆیە ڕەنگە ئەمە کۆتا ئەنجامی ڕاستەقینەی کۆمپانیاکە نەبێت.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی کۆمپانیای Acer دێسکتۆپی ConceptD 300 و دوو لاپتۆپی ConceptD 7 نمایش کرد

کۆمپیوتەر 25, تشرینی یه‌كه‌م 2020   بە فەرمی کۆمپانیای Acer بەرهەمی نوێی لە زنجیرەی ConceptDـی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *