Breaking News

iPhone 12 Pro خاوەن هەستەوەری LiDAR Scanner دەبێت لە پاڵ 3 کامێرای دیکە لە پشتەوە – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ
6, نیسان 2020

وێنەیەکی دزەپێکراوی نوێ ئاشکرای دەکات کە مۆبایلی iPhone 12 Pro خاوەن هەستەوەرێکی نوێ دەبێت لە پشتەوە.

هەژماری Concepts iPhone لە تویتەر وێنەیەکی نوێی مۆبایلی iPhone 12 Pro ـی لە کۆدە دزەپێکراوەکانی وەشانی iOS 14 ـەدا دۆزیوەتەوە، کە تێیدا ئاشکرای دەکات مۆبایلی iPhone 12 Pro ـی نوێ خاوەن هەستەوەری نوێی LiDAR Scanner دەبێت لە پشتەوە و لە پاڵ 3 کامێراکەی دیکەیدا، بەمەش شوێنی کامێراکانی پشتەوە ڕێکدەخرێتەوە و چوارچێوە گەورەکەی بە کامێرا و هەستەوەرەکان پڕ دەبنەوە و هەروەها گڵۆپی فلاش دەچێتە ناوەندی چوارچێوەکەوە.

لە مانگی ڕابردوودا ئەپڵ نەوەی چوارەمی iPad Pro ـی ڕاگەیاند، کە یەکەمین ئامێری ئەپڵ بوو بە هەبوونی هەستەوەری LiDAR Scanner ـەوە. هەستەوەری LiDAR Scanner خاوەن تایبەتمەندی ڕاستی خەیاڵی (AR) ـە و تایبەتە بە پێوانەکردنی بنەماکان بۆ دووری تاوەکو 5 مەتر.

پێشتر دەنگۆکانی دیکە باسیان لە هەبوونی هەستەوەرێکی تایبەت بە قوڵی (Depth) دەکرد لە مۆبایلی iPhone 12 Pro ـدا.

ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێتە ڕێگر، ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ لە مانگی ئەیلولدا نمایش دەکرێن.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی لاپتۆپی Razer Book 13 بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵەوە نمایش کرا

کۆمپیوتەر 15, تشرینی دووه‌م 2020 لەگەڵ ڕەیزەرە نوێیەکە دەتوانیت چێژ لە ڕوونما ببینیت!، بە ڕوونی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *