ئەپڵ قەڵغانی دەموچاوی بۆ کارمەندە تەندرووستییەکان درووست کرد و هەفتانە ملیۆنێک دانەی لێ بەردەست دەکات

ئەپڵ
6, نیسان 2020

تیم کوک، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ لە جریوەیەکی ڤیدیۆییدا دواین چالاکییەکانی کۆمپانیای ئەپڵی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە قەڵغانی دەموچاوی بۆ کارمەندە تەندرووستییەکان درووست کردووە.

تیم کوک دەڵێت تاوەکو ئەم ساتە، ئەپڵ بووەتە سەرچاوەی دابینکردنی 20 ملیۆن دانە ماسک بۆ لایەنە تەندرووستییەکان لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. هەروەها ڕایگەیاند کە دیزاینەران و ئەندازیاران و تیمی پاکێجکردنەکانی کۆمپانیاکە پێکەوە کاریان کرد بۆ دیزاینکردن و بەرهەمهێنانی قەڵغانی دەموچاو بۆ کارمەندە تەندرووستییەکان بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی COVID-19 ـی ناسراو بە کۆرۆنا.

 

یەکەم کاروانی بەردەستکردنی ئەم قەڵغانە دەمووچاوییە نوێیەمان بۆ نەخۆشخانەی Kaiser بوو لە ناوچەی Santa Clara Valley لە هەفتەی ڕابردوودا، ئەنجامێکی زۆر ئەرێنیمان سەبارەت بە قەڵغانەکە وەرگرت لە لایەن دکتۆرەکانەوە.

ئەو قەڵغانانە بە تەختی دەخرێنە نێو پاکەتەکانەوە و هەر پاکەتێک 100 دانەی تێدا دەبێت. هەر قەڵغانێک لە کەمتر دوو خولەکدا ڕێکدەخرێت و بە تەواوی گونجێندراون.

سەرچاوەی ماددەکان بۆ درووستکردنی ئەو قەڵغانانە لە ئەمریکا و چینەوە بوون.

-تیم کوک، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ

تیم کوک دەڵێت ئەپڵ لە پلانیدایە 1 ملیۆن دانە لەو قەڵغانە دەمووچاوییە بنێرێت بۆ نەخۆشخانەکانی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا، لە پاشان ئەپڵ هەموو هەفتەیەک 1 ملیۆن دانەی لێ دەنێرێت بۆ نەخۆشخانەکانی ئەمریکا.

جێگەی باسە ئەم کارەی ئەپڵ خۆبەخشییە و بێبەرانبەرە.

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ئەپڵ هاوکار بووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکادا، لە پلانیدایە هاوکارییەکانی بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا فراوانتر بکات.



About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی Huawei Mate 30E Pro 5G بە چیپسێتی Kirin 990E و ڕوونمای OLED و زیاترەوە نمایش کرا

هەواڵ 22, تشرینی یه‌كه‌م 2020 بە فەرمی ئەمڕۆ پاش نمایش کردنی زنجیرەی هواوەی مەیت 40، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *