رەقەکاڵا
3, نیسان 2020
کۆمپانیای Intel زنجیرەیەک پڕۆسێسەری ئاستبەرزی Core ـی ڕاگەیاندن، هەروەها بۆ یەکەمجار تایبەت کراون بە لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانی تایبەت بە یاریکردن و لە نەوەی دەیەمی Comet Lake H-series ـن.
کۆمپانیای Intel دەڵێت پڕۆسێسەرە نوێیەکانی بەهێزترین و خێراترین پڕۆسێسەری خۆیەتی کە تاوەکو ئێستا ڕایگەیاندبێت و تایبەتن بە کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی تایبەت بە یاریکردن. پڕۆسێسەرە نوێیەکان بە وزەی 45 وات کار دەکەن و بەرزترین خێراییان 5.0 هێرتز تێدەپەڕێنن، کە بۆ یەکەمجارە پڕۆسێسەرەکانی Intel خاوەن ئەو خێراییە بەرزە ببن.
پڕۆسێسەرە نوێیەکان لە زنجیرەی Core i5 و Core i7 و Core i9 ـن. ئاستبەرزترینیان Core i9-10980K ـە، کە خاوەن 8 ناوک و 16 یەکەیە بە خێرایی 2.3 هێرتز تاوەکو بەرزترین خێرایی 5.3 هێرتز. لە کاتێکدا خێرایی پڕۆسێسەرەکانی دیکە کەمترن، بەرزترین خێرایی Core i5 و Core i7 ـە نوێیەکان لە نێوان 4.5 تاوەکو 5.1 هێرتزدایە. سەرجەمیان پشتگیری لە ڕایەڵەی Wi-Fi 6 و دەرچەی Thunderbolt 3 و بیرگەی Intel Optane دەکەن.
ئەمە خشتەی تایبەتمەندییەکانی هەر سێ زنجیرە پڕۆسێسەرە نوێیەکانن:
وا بڕیارە بۆ یەکەمجار ئەم پڕۆسێسەرە نوێیانە لەسەر کۆمپیوتەرەکانی Asus و MSI و Gigabyte لە چەند هەفتەی داهاتوودا جێگیر بکرێن.