ئەپی سەربەخۆی Facebook Messenger بۆ Windows و macOS بەردەستکرا – کەی ئای تی ئێن

ئەپ و نەرمەکاڵا
3, نیسان 2020

لە کۆتایدا، کۆمپانیای فەیسبووک ئەپی سەربەخۆی Facebook Messenger ـی بۆ هەریەکە لە سیستەمە کارپێکەرەکانی Windows و macOS بە دۆخی تاریک و زیاترەوە بەردەستکرد.

لەمەودوا لە ڕێگەی ئەپەکەوە دەتوانیت ئاسانتر نامە بۆ هاوڕێکان و ئەندامانی خێزانت لە کۆمپیوتەرەکەوە بنێریت. هەر وەک وەشانی وێب و مۆبایلەکان، لە ئەپەکەدا دەتوانیت پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان و ناردنی نامە دەنگییەکان و زیاتر ئەنجام بدەیت، هەروەها خاوەن دۆخی تاریک (Dark Mode) ـیشە کە توانای هەیە لەگەڵ دۆخی تاریکی سیستەمدا خۆی بگونجێنێت و خودکارانە کارا و ناکارا ببێت.

بۆ ماوەیەکی زۆرە کە فەیسبووک کاری لەسەر درووستکردنی ئەپی سەربەخۆی Facebook Messenger دەکرد، لە ساڵی 2016 ئاشکرابوو کە کۆمپانیاکە کار لەسەر ئەمە دەکات، بەڵام تاوەکو ساڵی پار فەیسبووک ئەمەی ئاشکرا نەکرد.

فەیسبووک دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم ئەپەکەوە و هاوشانی ئەپەکانی ئەنجامدانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانی وەک Zoom لەم سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا، لە مەیدانەکەدا بوونی هەبێت و بەکارهێنەری زیاتر ڕابکێشێت بۆ لای خۆی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان.

لە ئێستادا ئەپی Facebook Messenger لە کۆگاکانی App Store ـی ماک و Microsoft Store ـی ویندۆز بەردەستە بۆ داگرتن بە نرخی خۆڕایی.


  • Facebook Messenger

    دابەزاندن


  • Facebook Messenger

    دابەزاندن

  • About ماکوان بەرزان

    Check Also

    بە فەرمی مۆبایلی Poco M3 بە پاتری قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

    شاومی 24, تشرینی دووه‌م 2020 ئەمڕۆ لقی سەربەخۆی کۆمپانیای شاومی (پۆکۆ) سێیەمین نەوەی لە زنجیرەی …

    Leave a Reply

    Your email address will not be published. Required fields are marked *