چیدیکە کۆمپانیای سامسۆنگ ڕوونمای جۆری LCD بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بەرهەم ناهێنێت

ئامێرە هەمەجۆرەکان
1, نیسان 2020

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری Samsung Display ڕایگەیاند کە لە بەرهەمهێنانی ڕوونمای جۆری LCD بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان دەوەستن.

کۆمپانیاکە دەڵێت بە هۆی فرۆش و خواستی لاوازی تەلەفزیۆنە زیرەکە ڕوونما LCD ـیەکان لە سەرانسەری جیهاندا، بڕیاریاندا لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بە یەکجاری لە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ڕوونمایە بوەستن بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان.

هەروەها سامسۆنگ ڕایگەیاندووە کە لەمەودوا زیاتر جەخت لەسەر بەرهەمهێنانی ڕوونما OLED ـە کوانتەمەکان دەکەنەوە لە جێگەی بەرهەمهێنانی ڕوونما LCD ـەکان. جێگەی باسە سامسۆنگ تاکە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر نییە بڕیاری لەو جۆرە بدات، کۆمپانیای LG Display ـیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە بەرهەمهێنانی ڕوونمای جۆری LCD دەوەستن.

بەمەش کۆمپانیای TCL بە تەنها لە مەیدانەکەدا دەمێنێتەوە و دەبێتە جێگرەوەی کۆمپانیاکانی Samsung Display و LG Display بۆ بەرهەمهێنانی ڕوونمای جۆری LCD بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی پۆکۆ وادەی نمایشکردنی مۆبایلی Poco M3 ئاشکرا کرد – کەی ئای تی ئێن

شاومی 19, تشرینی دووه‌م 2020 ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە پۆکۆ لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *