ئەپڵ ئەپی کەشوهەوای Dark Sky ـی کڕییەوە و یەکسەر بۆ Android و Wear OS ـی سڕییەوە

ئەپ و نەرمەکاڵا
1, نیسان 2020

تیمی درووستکەرانی ئەپی Dark Sky ـی تایبەت بە کەشوهەوای ڕاستەوخۆ لە بڵاوکراوەیەکدا بە فەرمی ڕایانگەیاند کە کۆمپانیای ئەپڵ ئەپەکەیان کڕیوەتەوە و لەمەودوا ئەو خاوەنی ئەپی Dark Sky دەبێت.

ئامانجی هەمیشەیمان بریتی بوو لە دابینکردنی باشترین زانیاری کەشوهەوا بۆ هێشتنەوەی خەڵکانێکی زۆر بە وشکی و پارێزراوی، بە شێوەیەک کە ڕێز لە کەسێتی بەکارهێنەران بگیرابایە. هیچ کەسێک لە ئەپڵ باشتر نییە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە.

-تیمی ئەپی Dark Sky

ئەپڵ هیچ گۆڕانکارییەکی وەکو سڕینەوەی ئەپەکە لە iOS ـدا ئەنجام نادات و بە بەردەستکراوی دەمێنێتەوە بۆ داگرتن بە نرخی 3.99$، بەڵام چیدیکە ئەپەکە بەردەست نییە بۆ داگرتن لە کۆگاکانی سیستەمەکانی Android و Wear OS ـدا. ئەگەر پێشتر ئەپەکەت لە سیستەمەکانی Android و Wear OS ـدا داگرتبوو، دەتوانیت تاوەکو ڕێکەوتی 1 ـی تەمووز بەکاری بهێنیت و لە دوای ئەو ڕێکەوتە بە یەکجاری لە کار دەکەوێت،  وە ئەگەر بەژداریکردنیشت لە ئەپەکەدا لەو سیستەمە ناوبراوانەدا چالاک بێت لە ئێستادا، پارەی بەژداریکردنەکەت بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

ئەپی Dark Sky خاوەن API ـی تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام ئەمیش تاوەکو کۆتاییەکانی ساڵی 2021 بەردەست دەبێت و لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە بەدەستخستنی API ـی ئەپەکە و بەکارهێنانی بەردەست نابێت.

هەروەها لە دوای ڕێکەوتی 1 ـی تەمووزەوە، ماڵپەڕە فەرمییەکەی ئەپەکە زانیارییەکانی کەشوهەوا نیشان نادات، بەڵام ماڵپەڕەکە بە چالاکی دەمێنێتەوە.

دەگوترێت ئامانجی ئەپڵ لە کڕینی ئەم ئەپە، یەکخستنیەتی لەگەڵ ئەپی بنەڕەتی Weather ـی iOS.

هەر بە زوویی ئەپڵ براندی Dark Sky ـی لە ماڵپەڕی فەرمی ئەپەکە گۆڕی بۆ “Dark Sky by Apple.”

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلەکانی هواوەی مەیت 40 پرۆ، پرۆ پڵەس، RS بە کامێرای سەرسوڕھێنەر و چیپسێتی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کران

هەواڵ 22, تشرینی یه‌كه‌م 2020 مۆدێلەکانی پرۆی زنجیرەی هواوەی مەیت 40 لە کۆتاییدا بە فەرمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *