دۆخی تاریک بۆ تۆڕی Stack Overflow زیاد کرا – کەی ئای تی ئێن

هەواڵ
31, ئازار 2020

تۆڕی بەناوبانگی Stack Overflow ـی تایبەت پرسیار و وەڵام بۆ گەشەپێدەران و ئەندازیارانی نەرمەکاڵا، تایبەتمەندی دۆخی تاریک (Dark Mode) ـی ڕاگەیاند.

داواکاری زیادکردنی تایبەتمەندی دۆخی تاریک لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، ببووە یەکەمین داواکاری لە تۆڕەکەدا کە تاوەکو ئێستا زۆرترین دەنگی بۆ درابێت، هەر بۆیە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕەکە لە کۆتایدا بڕیاریاندا تایبەتمەندییەکە بۆ تۆڕەکە زیاد بکەن و لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری بەردەستکرا بۆ هەمووان.

دۆخی تاریکی تۆڕەکە بە تەواوەتی ڕەشی تۆخ نییە، بەڵکو خۆڵەمێشی تۆخە، بەڵام بە لایەنی کەمەوە لە پاشبەندە سپییە ڕووناکەکە باشترە لە شەودا. ئەمە وێنەیەکی ناو تۆڕەکەیە لە کاتی کاراکردنی دۆخەکەدا:

دەتوانرێت ڕێکخستنەکانی تایبەتمەندییەکە دەستکاری بکرێت و بگۆڕدرێت بۆ خودکارانە، واتا لەگەڵ سیستەمدا هەماهەنگی درووست بکات و لەگەڵ دۆخی تاریکی سیستەمدا کارا و ناکارا ببێت. ڕێکخستنەکانی تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەی کرتە کردن لە وێنەی هەژمار، لە پاشان دوگمەی Edit profile and settings و preferences دەستکاری دەکرێت.

هەروەها تۆڕەکە بژاردەیەکی دیکەی بۆ دۆخی تاریک زیاد دەکات بە ناوی Ultra Dark Mode لە ڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتوودا، کە بە تەواوەتی ڕەشە و جیاوازە لە دۆخی تاریکی ئاسایی.

تۆڕی Stack Overflow لە پلانیدایە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا تایبەتمەندییەکە لە دۆخی تاقیکاریدا بهێنێتە دەرەوە و بیکات بە تایبەتمەندییەکی دۆخ جێگیر. لە ئێستادا دۆخی تاریکی تۆڕەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستە و توانای خۆ گونجاندنی هەیە لەگەڵ سیستەمەکانی iOS و Android و macOS و Windows ـدا.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی Poco M3 بە پاتری قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

شاومی 24, تشرینی دووه‌م 2020 ئەمڕۆ لقی سەربەخۆی کۆمپانیای شاومی (پۆکۆ) سێیەمین نەوەی لە زنجیرەی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *