کۆرۆنا و مەودایەکی فراوان بۆ بەرزکردنەوەی توانای کەسێتی – کەی ئای تی ئێن

ئینتەرنێت
29, ئازار 2020

ئاشکرایە کە جیاواز لە ویستی مرۆڤەکان، ئێستا ڤایرۆسێکی جیهانی بە ناوی COVID-19 ـی ناسراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی تاک بە تاکی دانیشتوانی جیهانی گرتووە و کەس نازانێت کەی کۆتایی دێت.

جا ئێستا دەتوانین بیکەین بە کاتی ئەوەی، کە تواناکانی خۆمان لە زۆرینەی بوارەکاندا زیاد بکەین، بە تایبەت ئەو بوارانەی خۆمان تێیدا تایبەتمەندین و شارەزاین، وە بۆ ئەوانەشمان کە هێشتا رێگەمان بۆ خۆمان دیاری نەکردووە تاوەکو بیرێک بکەینەوە بۆ دیاریکردنی داهاتوومان. هەڵبەت پێش ئەوەی ژمارەیەک سەرچاوەی فێربوونتان بخەینە بەردەست، سەیرێکی ئەم زانیارییە یارمەتیدەرانە بکە: 

  • بە پێی سایتی USNEWS، ئەندازیارانی کۆمپیوتەر باشترین و پرداهاتترین کاریان هەیە، وە ئەو کارانەی کە پەیوەستە بە تەکنەلۆژیاوە لە پێشەوەی ڕیزبەندین و لە دوای نەشتەرگەر و دانسازەکان دێن. 
  • باشترین 10 کۆمپانیاکانی جیهان، کۆمپانیای تەکنەلۆژین.
  • لەو 10 کارەی کە گەورەترین دەرفەتی کارکردنیان هەیە، 7 دانەیان تەکنەلۆژین و پلەکانی یەکەمیان گرتووە، لە پاشان کارە بزنسەکان دێن.
  • لە 90% ـی ئاڵوگۆر لە سایتەکانی Freelance، کاری تەکنەلۆژین و بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر جێبەجێ دەکرێن. 

بازرگانێکی ئەمریکی لە مالپەڕی LinkedIn دەڵێت کە لە سەردەمی سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا، ئەو پێگە بازرگانییانەی کە هێشتا کاریان بەردەوامە، بریتین لە:

  • کۆمپانیاکانی گواستنەوە و گەیاندن.
  • کۆمپانیاکانی فێربوونی سەرهێڵی (ئۆنڵاین). 
  • کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (سۆشیاڵ میدیا).
  • کۆمپانیاکانی زانیاری تەکنەلۆژی (ئایتی). 

کەواتە گرنگە ئێستا بیر بکەینەوە و هەوڵبدەین لە یەکێک لەم بوارانەی سەرەوەدا کار بکەین، چونکە بە دڵنیاییەوە داهاتوو بریتی دەبێت لە تەکنەلۆژیا. هەروەها گرنگترین شتیش ئەوەیە، کە بزانین زمانی ئینگلیزی زمانێکی زانستی سەردەمە و بەبێ ئەو ناتوانین هەنگاو بنێین، هەر بۆیە ئێستا کاتی خۆیەتی بیرێک لە فێربوونی ئەویش بکەینەوە. 

ئەمانە هەندێک ماڵپەڕی بەناوبانگی جیهانین کە دەتوانین ئەکادیمییانە تواناکانی خۆمانی لە نێو جیهانی تەکنەلۆژیادا لە ڕێگەوە بەرەو پێش بخەین، زۆربەی وانەبێژەکانیان خاوەنی چەندین ساڵ ئەزمونن و لەبەر ئەمەش خاوەن ژێرخانێکی بە بڕشتن:

کۆرسەکانی هەندێک لەو ماڵپەڕانەی سەرەوە بە پارەن، بەڵام لە ئێستادا بە هۆی کۆرۆناوە داشکاندنی بەرچاویان بۆ کراون و هەندێکیشیان کراون بە بێ بەرانبەر.

About حوزەیفە ناسیح

Check Also

ئەپڵ لە وڵاتی فەرەنسا پێویستە ئایفۆن 12 بە بیستۆکەوە بفرۆشێت – کەی ئای تی ئێن

ئەپڵ 17, تشرینی یه‌كه‌م 2020 ئەپڵ چەند ڕۆژێک لەمەو بەر زنجیرەی ئایفۆن 12 ڕاگەیاند، بەڵام …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *