ئەپڵ کار لەسەر زیادکردنی هەستەوەری پەنجەمۆر دەکات بۆ زنجیرەی نوێی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch – کەی ئای تی ئێن

ئامێرە هەمەجۆرەکان
29, ئازار 2020

پێناچێت چیدیکە ئەپڵ کاتژمێری زیرەکی Apple Watch بە بێ هەبوونی هەستەوەری بایۆمەترییەوە بهێڵێتەوە و ڕەنگە بۆ ئەمساڵ هەستەوەرێکی بایۆمەتری بۆ زیاد بکات.

لەسەر بنەمای دزەپێکراوەکان، پێگەی The Verifier ـی ئیسڕائیلی ڕایگەیاندووە کە ئەپڵ هەستەوەری ناسێنەرەوەی پەنجەمۆری Touch ID بۆ زنجیرەی شەشەمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch زیاد دەکات، کە وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت.

ڕوون نییە کە ئەپڵ هەستەوەرەکە لە کوێی کاتژمێرە زیرەکەکەدا جێگیر دەکات، چونکە دوگمەی Digital Crown لە زنجیرەکانی پێشوودا تایبەت کرابوو بە تایبەتمەندی نەخشەکێشانی دڵ (ECG) و ڕێی تێ ناچێت لەسەر ئەو دوگمەیە جێگیر بکرێت.

هەروەها پێگەکە نەیشاردۆتەوە کە ڕەنگە هەستەوەری ناسێنەرەوەی پەنجەمۆر بۆ ئەمساڵ ئامادە نەبێت و جێگیرکردنی بکەوێتە ساڵی داهاتوو و بۆ سەر زنجیرەی حەوتەمی کاتژمێرە زیرەکەکە.

وە پێگە ئیسڕائیلییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە وەشانی نوێی watchOS 7 ـی تایبەت بە کاتژمێرە زیرەکەکانی Apple Watch بۆ ئەمساڵ خاوەن دیزاینێکی تەواو نوێ دەبێت و ئەپە بنەڕەتییەکان نوێ دەکرێنەوە و یاریدەدەری Siri ـیش تێیدا باشتر دەکرێت.

ڕەنگە کە گوێبیستی هەبوونی هەستەوەری ناسێنەرەوەی پەنجەمۆر دەبیت لە کاتژمێری زیرەکی Apple Watch، بە شتێکی نامۆ هەستی پێ بکەیت، بەڵام بڕوام پێبکە زۆر زۆر خۆشترە لە جێی ئەوەی کە هەموو بەیانییەک لە دوای لەدەست کردنی کاتژمێرەکە بە نووسینی کۆدەکانی PIN قفڵەکەی بکەیتەوە. هەر بۆیە نایاب دەبێت ئەگەر بۆ ئەمساڵ ئەپڵ هەستەوەرەکە بۆ Apple Watch زیاد بکات.

About ماکوان بەرزان

Check Also

بە فەرمی مۆبایلی Poco M3 بە پاتری قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییەوە نمایش کرا

شاومی 24, تشرینی دووه‌م 2020 ئەمڕۆ لقی سەربەخۆی کۆمپانیای شاومی (پۆکۆ) سێیەمین نەوەی لە زنجیرەی …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *