چاودێری پزیشکی لە هەموو خاڵەکانی هاتنە ناوەوەی هەرێم

  • هەموو گەشتیارێک کە دێتە هەرێمی کوردستان لە رێگای ئاسمانییەوە یاخود زەمینییەوە دەپشکنرێن لەلایەن تیمی پزیشکییەوە.
  • هەرکەسێک لە پشکنینەکان دەرنەچێت رێگای پینادرێت بێتە ناو هەرێمی کوردستان و دەخرێتە ژێر چاودێری تەندروستی بۆ پاراستنی گشتی.
  • قەدەغەكردنی هاتنە ژوورەوە لە رێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو كەسە بیانیانەی كە لە رێكەوتی ١٤/١/٢٠٢٠ بە دواوە سەردانی وڵاتی چینیان كردوە .
  • قەدەغەكردنی هاتنە ژوورەوە لە رێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوكەسە بیانیانەی كە لە رێكەوتی ٥/٢/٢٠٢٠ بە دواوە سەردانی وڵاتی ئێرانیان كردووە.
  • ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی كە لە وڵاتی ئێران دەگەرێنەوە لە رێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان پێویستە لە خاڵە سنوورییەكان جیابكرێنەوە و پشكنینی ووردیان بۆ بكرێت لە لایەن تیمە پزیشكییەكانی وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تووش نەبوونیان بە ڤایروسی كورۆنا.
  • راگرتنی گەشتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە رێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئێران تا كاتێكی دیاری نەكراو.
  • راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە نیوان هەر دوو فرۆكەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران تا ماوەیەكی دیاری نەكراو.
  • بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بە پێنەدانی ڤیزا بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەو وڵاتانەی خوارەوە و قەدەغەکردنی گەشت کردنی هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی لە رێگای خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو وڵاتانە:
    • چین
    • ئێران
    • ئیتاڵیا
    • ژاپۆن
    • کۆریای باشور
    • تایلەند
    • سەنگاپورە
    • کوەیت
    • بەحرەین

ئەو هاووڵاتیە عێراقییانەی کە لە دوای رێکەوتی (٠١-٠١-٢٠٢٠) سەردانی ئەو وڵاتانەی سەرەوەیان کردوە لە کاتی گەڕانەوەیان پشکنینی سەرەتاییان بۆ دەکرێت و دواتر رەوانەی کەرەنتین (حجر صحی) دەکرێن بۆ ئەو ماوەیەی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی دەستنیشان کراوە، وە ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی کە لە دوای رێکەوتی (٠١-٠١-٢٠٢٠) سەردانی ئەو وڵاتانەیان کردوە رێگایان پێ نادرێت بێنە هەرێمی کوردستان.

ئەو هاووڵاتیانەی کە لە پارێزگاکانی تری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت لە بازگەکاندا.

ئەو بیانییانەی كە نیشینگەیان هەیە لەهەرێم رێگایان پێ دەدرێت بێنە هەرێمی كوردستان بە مەرجێك لە دوای (٠١-٠١-٢٠٢٠) سەردانی ئەو وڵاتانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە نەكردبێت.

About Hooshyar

Check Also

Pope Francis’s visit to the Kurdistan Region

The Relationship between the Kurdistan Region and the Vatican   After the war for freedom …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *