دەوامی حکومی

  • راگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان جگە لە ھێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی، لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/٠٣/١٢ تاوەکو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/٠٣/٢٦ (رۆژانی ٢٧ و ٢٠٢٠/٠٣/٢٨ پشووی کۆتایی ھەفتانەیە)، و ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٠٣/٢٩ دەوامی فەرمی  دەستپێدەکاتەوە.
  • كەمكردنەوەی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت لە كاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی تا ١:٠٠ پاش نیوەڕۆ لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٠٣/١ تاکو ٢٠٢٠/٠٣/١٠
  • سیستەمی پەنجەمۆر لە گشت فەرمانگەكان ڕادەوەستێت و هاتن و چوونی فەرمانبەران لە تۆمارێكی تایبەت تۆمار دەكرێت لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٠٣/٠١ تاکو ٢٠٢٠/٠٣/١٠
  • گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت سەرپشك دەكرێن بە كەمكردنەوەی پابەندبوونی فەرمانبەران بە دەوامی فەرمی تەنیا بۆ ئەو ستافانەی كە پێویستە بۆ راپەراندنی كاروباری فەرمانگەكانیان.
  • داوا لە گشت هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكەین سەردانی فەرمانگەكانی حكومەت نەكەن ئەگەر لە حاڵەت و كاری زۆر پێویست نەبێت (لە رێکەوتی٢٠٢٠/٠٣/٠١ تاکو ٢٠٢٠/٠٣/١٠)
  • ڕاگرتنی بەڕێوەبردنی مامەڵەی گشت هاووڵاتیان و بیانییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی (هاتووچۆ و ڕەگەزنامە) و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و نشینگە لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تا ٢٠٢٠/٠٣/١٤

About Hooshyar

Check Also

Council of Ministers statement on Court of Cassation ruling

Erbil, Kurdistan Region, Iraq (GOV.KRD) – A recent ruling by the Court of Cassation in …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *