(Augmented Reality)
راستیی زیادکراوه دیمه‌نێکی جه‌سته‌یی زیندووی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ که بهکارلهسهریهک کردنی له‌گه‌ڵ به‌کارھێنه‌ردا، گه‌لێک بابه‌ت زیاد ده‌کات بۆ ده‌وربه‌ری دونیای راستیی به‌کارھێنه‌ر. ئه‌م بابه‌تگه‌له له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رھه‌مه‌کانی کۆمپیۆته‌ره‌وه(له رێگای وه‌رگرتن و رێکخستنی زانیاریه‌کانی به‌کارھێنه‌ر له ده‌روازه‌ی تهڵهزمهکانی ده‌نگ، ویدیۆ، وێنه‌ی گرافیکی و زانیاریه‌کانی GPS) پێک ده‌ھێنرێت.
واتای گشتیی راستیی کۆمپیۆتهریی، راستیی زیادکراوه‌یه. له راستیی زیادکراوه‌دا شتێک که‌م نابێته‌وه به‌ڵکوو زیاد ده‌کرێت. راستیی زیادکراوه تا راده‌یه‌ک ھاوشێوه‌ی راستیی گریمانه‌یه که له رێگای ھاوتاسازێک، ھاوشێوه‌ی دونیایی راسته‌قینه به ته‌واوه‌تی ده‌خولقێنێت.
جیاوازیی راستیی گریمانه و راستیی زیادکراوه
جیاوازیی نێوان راستیی گریمانه (Virtual Reality) و راستیی زیادکراوه (Augmented Reality) له‌وه‌دایه له راستیی گریمانه‌دا «ھه‌موو» ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌کارھێنه‌ر لێی تێده‌گات له رێگای کۆمپیۆته‌ره‌وه پێک ھێنراوه به‌ڵام له راستیی زیادکراوه‌دا «به‌شێک» له‌و بابه‌تانه‌ی که به‌کارھێنه‌ر لێی تێده‌گات له دونیای راسته‌قینه‌دا بوونی ھه‌یه و به‌شێکی دیکه‌ی له رێگای کۆمپیۆته‌ره‌وه پێکھێنراوه.
له راستیی زیادکراوه‌دا بابه‌ته‌کان ده‌ستبه‌جێ پێکدێن و به شێوه‌ی زیره‌ک په‌یوه‌ندیان ھه‌یه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ردا؛ ھاوشێوه‌ی نمایشی خاڵبه‌ندیی کێبڕکێی وه‌رزشی له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ته‌له‌فزیۆندا.تۆماس کادڵ،کارمه‌ندی کۆمپانیای بۆیینگ، یه‌که‌مین جار له ساڵی ١٩٩٠دا بیرۆکه‌ی سه‌ره‌تایی «راستیی زیادکراوه»ی ھێنایه مه‌یدانه‌وه.
کاراییه‌کانی راستیی زیادکراوه
بواری بازاڕ کردن
ئه‌مڕۆ له پڕۆژه‌کانی راستیی زیادکراوه (AR) وه‌به‌رھێنانێکی مه‌زن بۆ بازاڕکردن ده‌کرێت. به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ته‌کنۆلۆژیا ده‌توانیت بێ ئه‌وه‌ی بچیته فرۆشگا، جلوبه‌رگه‌کان تاقی بکه‌یته‌وه، دیزاینی ناوخۆی ئۆتۆمبێله‌که‌ت ھه‌ڵبژارده بکه‌یت، ئاشنا بیت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌ره‌سته‌ی ده‌ته‌وێ بیکڕیت و ھاوکات ھه‌ڵیسه‌نگێنیت له‌گه‌ڵ دیکۆری نێوماڵهکهتدا، کاتالۆگ و برۆشۆرهکانت به ناوه‌رۆکی به‌رجه‌سته و ده‌نگ و ره‌نگه‌وه پۆشته بکه‌یت و پیشانگایه‌کی گریمانه‌یی ته‌واوت ھه‌بێت بریتی له ھه‌موو به‌رھه‌مه‌کانت. سه‌رنجڕاکێش بوونی ئه‌م ئه‌زموونه تایبه‌ته، یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رنامه‌کانی بازاڕکردن.
بواری گه‌شتوگوزار
گه‌شتوگوزار له ئه‌مڕۆدا، پیشه‌یه‌کی زۆر گرنگه له ھه‌موو جیھاندا. گه‌شتیار بۆ ده‌ستخستنی خواردن و شوێنی مانه‌وه، ھاتوچۆ، کات به‌سه‌ر بردن و گه‌شت و گوزار، کڕینی دیاری و کاڵا و بینینی شوێنه سه‌رنجڕاکێشه‌کان پێویسته پاره خه‌رج بکات. لێره‌دا ته‌کنۆلۆژیای ARو VR(له‌گه‌ڵ نوێترین ته‌کنۆلۆژیاکانی وێنه‌گرتن و وێنه‌گرییدا) به‌کار ده‌ھێنرێن بۆ خستنه به‌رده‌ستی ھه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی پێویسته گه‌شتیار سه‌باره‌ت به شوێنی مه‌به‌ست بیانزانێت. ئه‌پڵیکه‌یشنی راستیی زیادکراوه(AR) ھه‌موو زانیاری پێویست بۆ گه‌شتیار سه‌باره‌ت به نێو شار و شوێنه گه‌شتیاری و مێژووییه‌کان فه‌راھه‌م ده‌کات. ھه‌روه‌ھا به یارمه‌تی «راستیی گریمانه» ده‌توانێت سه‌فه‌ر بۆ دوورترین خاڵی گۆی زه‌وی و (ته‌نانه‌ت فه‌زا!) له ماڵی خۆیه‌وه و له رێگای ھێدسێتێکی بچووکه ئه‌زموون بکات.
بواری شاری زیره‌ک
ته‌کنۆلۆژیای AR و VR له بواری شاری زیره‌کدا توانیویه‌تی به چاکتر کردنی شێوازی وهبهرچاوھێنانی بابه‌ته‌کان، ره‌وتی داڕشتنی به‌رنامه و په‌ره‌پێدانی شاریی له که‌ڵک وه‌رگرتن له نه‌خشه و ماکتهوه، راده‌ست بکات بۆ وێناکردن و داھێنان و ھه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌ند سیناریۆی جیاواز له کاتێکی که‌متردا. ھه‌روه‌ھا به به‌راورد له‌گه‌ڵ سیناریۆ جۆراوجۆره‌کانی داڕشتنی به‌رنامه‌ی شاردا، ته‌کنۆلۆژیای AR به‌کار دێت بۆ ووردبوونه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی شاراوه‌ن له‌به‌رچاودا.
وه‌رزش
ده‌توانین ساکارترین نموونه‌ی راستیی گریمانه له به‌رنامه‌کانی وه‌رزشی ته‌له‌فزیۆنیدا ببینین. بۆ نموونه نمایش کردنی ئاکامی کێبڕکێی تۆپی پێ له ته‌ختی ناوه‌ندی زه‌وی یاریگادا، یان له کاتی په‌خشی کێبڕکێی مه‌له‌وانی له ته‌له‌فزیۆندا نیشاندانی ژماره‌ی ھێڵی مه‌له‌وان و ژماره‌ی پێوانه‌یی له پشته‌وه‌ی(که بینه‌ر ده‌توانێت ھه‌ڵسه‌نگاندن بکات) چه‌ن ئه‌زمونێکی ئاسایی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه.
یاری ڤیدیۆی ده‌ستی
له رێگای «کارتی راستیی زیادکراوه» بۆ نینتندۆ٣DS و پله‌ی سته‌یشن ڤیتا، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له کامێرای تایبه‌ته‌وه یاری کردن فه‌راھه‌م ده‌بێت.
نه‌رم ئامێر
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی خێرای مۆبایلی زیره‌کدا (Smart Phones)وه‌کوو سه‌ره‌کیترین سه‌خت ئامێری راستیی زیادکراوه، ده‌توانین ئاماژه بده‌ین به په‌ره‌پێدانی رۆژلهرۆژی نه‌رم ئامێره کاراکان له بواری جۆراوجۆردا.
په‌روه‌رده
له‌م ده‌یه کۆتاییه‌دا به‌کارھێنانی راستیی زیادکراوه له بواری په‌روه‌رده‌دا به‌ره‌وپێشچوونێکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه. له لایه‌که‌ی دیکه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌کارھێنانی ئامێره ھاوه‌ڵه‌کان له‌م بواره‌دا، که‌ڵک گرتن له‌م ته‌کنۆلۆژیا به خێراییه‌کی زۆره‌وه روو له زیاد بووندایه.
به‌کارھێنانی راستیی زیادکراوه بۆ راھێنان له ئاسته سه‌ره‌تاییه‌کانی په‌روه‌رده‌دا
یه‌کێک له گرنگترین و باوترین به‌کارھێنانه‌کانی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه، له کتێبی راستیی زیادکراوهدایه به‌جۆرێک ده‌سته‌واژه‌ی «سیحراوی» بۆ ئه‌م کتێبانه به‌کاردێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا رواڵه‌تی ئه‌م کتێبه زۆر ھاوشێوه‌ی کتێبی ئاساییه به‌ڵام خوێنه‌ر له رێگای چاویلکه‌ی تایبه‌تی راستیی زیادکراوه، ده‌توانێت له کاتی خوێندنه‌وه‌ی کتێب‌دا، وێنه‌ی به‌رجه‌سته‌ی دیجیتاڵ ببینێت که له ده‌ره‌وه‌ی کتێبکهوه ساز ده‌کرێن.
به‌کارھێنانی راستیی زیادکراوه بۆ فێرکاریی له ئاستی به‌رزی په‌روه‌رده و زانکۆ‌دا
به یارمه‌تی ته‌کنۆلۆژیای راستیی زیادکراوه یه‌کێک له گرنگترین کاره‌کانی بواری په‌روه‌رده له ئاستی به‌رزی زانکۆ‌دا، ده‌ست به‌کار بوونی تاقیگه‌کانی گریمانه‌یی دووره‌ده‌سته. له ساڵانی رابردوودا به شێوه‌ی گریمانه‌یی و ئه‌لکترۆنی، چالاکیی فراوان کراوه له بواری تاقیگه‌ی دووره‌ده‌ستدا که زیاتر له به‌شی ئه‌ندازیاری کاره‌با و ئهلکترۆنیکدا بووه.
بێ گومان که‌ڵک وه‌رگرتن له تواناکانی راستیی زیادکراوه له‌م بواره‌دا (له سه‌روی شێوازی گریمانه‌یی باو) ده‌توانێت کاریگه‌رتر بێت. به ھاوڕێ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌کنۆلۆژیادا، تێگه‌یشتنی واتاکان و ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کان ھاوئاست و زیاتر له شێوازی تاقیگه‌ی راسته‌قینه ده‌بێت و به ئاسانی کێشه ئاڵۆزه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
داھاتووی راستیی زیادکراوه
به دڵنیاییه‌وه سمارتفۆن و تهبلێتهکان به تاکه بنیاتی گه‌شه‌کردنی راستیی زیادکراوه نامێننه‌وه. توێژه‌ران به خێرایی به‌رده‌وامن له سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کارایی AR بۆ ھاوێنه‌ی تۆکمه(lens) و دیکه‌ی ئامێره پۆشته‌کان. ئامانجی کۆتایی «راستیی زیادکراوه» رۆچوونی قووڵتر و سروشتی تر و ئاسان تری به‌کارھێنه‌ره له وێنه‌کاندا. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه سمارتفۆن و تهبلێتهکان جێگایان راده‌ست ده‌که‌ن ھه‌رچه‌ند ئامێری جێگره‌وه‌یان نادیاره. ته‌نانه‌ت ده‌کرێت چاویلکه‌کان شێواز و رواڵه‌تی نوێ بگرنه خۆ ھه‌ر وه‌کوو چاویلکه‌ی زیره‌کی نابینایان که له گه‌شه کردن دایه.