ویندەوزفۆن چیە؟ | kurditgroup

ویندەوزفۆن سیستەمێکی کارپێکەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە کە لە نۆڤەمبەری ٢٠١٠ ناسێندرا ، ڤێرژێنی یەکەمی ئەم سیستەمە ٧ بوو بەڵام پاش تێپەڕاندنی ٢ ساڵ ڤێرژنی ٨ ئەم سیستەمە هاتە ناو بازاڕەوە. یەکەم کۆمپانیاکان وا ئەم سیستەمەیان بەکارهێنا نۆکیا و سامسۆنگ بوون و پاشان ئەوانێش کۆمپانیاکانی دێڵ و هواوی و ئێچ تی سی بوون.
ئەم سیستەمە لەگەڵ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس جیاوازی زۆری هەیە و شێوازی چنینی پڕۆگرامەکان بەشێوەی مێتڕۆیە (هەر ئەو شتەی وا لە ویندەوزی ٨ کۆمپیوتەر دەبینرێت) باشیێک کە ئەم سیستەمە هەیەتی سووک بونیەتی، بەو شێوەیەی کە لە سەر ئەو ئامێرانە وا ڕەمیان ٢٥٦ بە باشی ئیجرا دەبێت.
مایکرۆسۆفت خۆی ئەڵێت کە ویندەوزفۆن وەکا سیستەمی ئەندرۆید پڕشوو بڵاو نیە و ئەوەندە سووکە کە کەس بڕوا ناکات، من پێم وایە هۆی ئەم خێرای و سووکەیە نەبوونی شتێک بە ناوی ‌Home screen لە ویندەوزدایە لە بەر ئەوەی کە بەڕاستی گرافیکێکی زۆر لە سەر ئەم بابەتە ئەندرۆید دەیگرێت.
لە ساڵی ٢٠١٤ لە کۆنفڕانسی بیڵدی مایکرۆسۆفت لە سانفرانسیسکۆ ویندەوزفۆنی ٨.١ ناسێندرا و لەمەو بەر هەموو کەس لە ویندەوزفۆنی ٨ بە ٨.١ سەفەریان کرد.
پاشان کڕینی نۆکیا لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە ئیدی لە سەدا نەوەدی ئەو ئامێرانەی وا ویندەوزفۆنیان بەکاردەهێنا نۆکیا بوون. بەڵام پاشان ماوەیێکی کەم مایکرۆسۆفت یەکەمین مۆبایلی خۆی بە ناوی Lumia 640 ڕەوانەی بازاڕی کرد.
چەن ڕوون کردنەوە لە بارەی ویندەوزفۆن:
بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت خۆم ویندەوزفۆن بەکاردەهێنم. خەڵک دەڵێن پڕۆگرامی کەمە بەڵام من قەد هەستم بەو شتە نەکردوە لە بەر ئەوەی کە ئەو پڕۆگرامانە وا خەڵکی دیکە بەکاری دەهێنن هەمووی ویندەوزفۆن هەیەتی. جگە لە یەک شت : فۆنتێکی کوردی باش، هەڵبەت دانەیێک هەیە بەڵام من زۆر پێم باش نیە. بەڵام خوازیارین لە داهاتوو دا فۆنتێکی کوردی چاک بخەنە ناو ستۆری ویندەوزەوە.
تاکوو کۆتای ساڵی ٢٠١٣ لە ستۆری ویندەوز ۱۳۰٫۰۰۰ پڕۆگرام ساز کراوە و پێم وا بێت تاکوو ساڵانی ٢٠١٨ سیستەمێکی بەقوەتی لێ دەربێت.
تاکوو کۆتایی ٢٠١٥ ڕەنگە ڤێرژێنی ١٠ ویندەوزفۆنیش بێتە نێو بازاڕی OS ە کانەوە.



About arastooabbasi

Check Also

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Nubia Red Magic 6 بە ڕوونمای 165 هێرتز و چیپسێتی سناپدراگۆن 888 نمایش کرا

مۆبایل و تابلێت 4, ئازار 2021     زنجیرەی ڕێد ماجیکی کۆمپانیای Nubia یەکێکە لە …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *